کوڕەکەی ترەمپ: دیموکراتە نەیارەکانی باوکم ڤایرۆسی کۆرۆنایان دروست کرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کوڕەکەی ترەمپ: دیموکراتە نەیارەکانی باوکم ڤایرۆسی کۆرۆنایان دروست کرد

کوڕەە گەورەکەی سەرۆکی ئەمریکا پارتی دیموکراتی نەیاری پارتی کۆماریخواز بە دروستکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمەتبار دەکات.

ئێریک ترەمپ، کوڕی گەورەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵی (فۆکس نیوز)ی وڵاتەکەی راگەیاندووە، دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، کە بڕیارە مانگی 11ـی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت، ”کۆرۆنا بەشێوەیەکی سیحری نامێنێت“.

ئێریک ترەمپ پێیوایە دیموکراتەکانی نەیاری پارتی کۆماریخوازەکان، ڤایرۆسی کۆرۆنایان بۆ شکستهێنان بە  دۆناڵد ترەمپ و رێگریکردن لە هەڵنەبژاردنەوەی بە سەرۆکی وڵات، دروست کردووە.

پاڵمێر رەپۆرت، لێکۆڵەری سیاسی لە وەڵامی ئێری ترەمپدا رایگەیاندووە، ئەو ”گەمژەیەکی شێتە“ و وا دەزانێ پەتای کۆرۆنا گڵۆپ داگیرساندن و پێکردنەوەیە.