نرخی نەوتی جیهانی بەرز دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نرخی نەوتی جیهانی بەرز دەبێتەوە

نرخی نەوتی جیهانی بەهۆی دەنگۆی سەرکەوتنی تاقیکردنەوەیەک لەسەر دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پەتای کۆرۆنا، بەرز دەبێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 19-5-2020، نرخی نەوتی برێنت بە رێژەی %029 بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە 34 دۆلار و 91 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوە هات، کە کۆمپانیای (Moderna)ی تایبەت بە تەکنۆلۆژیای زیندەزانی رایگەیاند، پێکوتەیەکیان بۆ چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا بە سەرکەوتوویی تاقی کردووەتەوە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە جیهان و پەکخستنی بازرگانیی نەوت، نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە ماوەی 30 ساڵدا دابەزی و گەیشتە 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

رۆژی یەکشەممە 12-4-2020، ئۆپیک پڵەس (وڵاتانی ئەندام و نائەندامی ئۆپیک) بە مەبەستی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، رێککەوتنێکی مێژووویی بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی 9.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سەرەتای مانگی 5ـی 2020ـەوە، راگەیاند.

ئۆپیک رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی جیهانییە و ئێستا لە وڵاتانی عێراق، سعودیە، ڤەنزوێلا، ئیماراتی عەرەبی، نایجیریا، لیبیا، کوێت، ئێران، گابۆن، ئەنگۆلا و جەزائیر پێک دێت.