ئاواز حه‌سه‌ن: كۆرۆنا پلانێكمى تێك دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئاواز حه‌سه‌ن: كۆرۆنا پلانێكمى تێك دا

 

ئاواز حه‌سه‌ن، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، باسی بارودۆخی خۆى له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كات و ده‌ڵێ: "پلانم دانابوو بۆ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان بگه‌ڕێمه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام كۆرۆنا پلانه‌كه‌می تێك دا".

 

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاواز حه‌سه‌ن به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر پلانم دانابوو له‌ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا بگه‌ڕێمه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا هه‌موو شتێك تێك چوو".

 

گوتیشى: "ئێمه‌ ڕێنوێنییه‌كانى ته‌ندروستیمان جێبه‌جێ كردووه‌، ژیانمان ئاساییه‌، هیوادارم ئه‌و په‌تایه‌ كۆتایی پێ بێت و هه‌موومان بگه‌ڕێینه‌وه‌ سه‌ر ژیان و كاروباری خۆمان".

 

ئه‌م خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ له‌ ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌.