له‌ ڕووسیا زیاتر له‌ نۆ هه‌زار كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ڕووسیا زیاتر له‌ نۆ هه‌زار كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

 

له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ دوو هه‌زار و 800 كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.


به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 19/5/2020، له‌ ڕووسیا نۆ هه‌زار و 263 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ وڵاته‌كه‌ گه‌یشته‌ 299 هه‌زار و 941 كه‌س.


ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ دووشه‌ممه‌ هه‌شت هه‌زار و 926 كه‌سى دیكه‌ له‌ ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.


هه‌ر له‌ ڕووسیا 115 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له‌ هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ دوو هه‌زار 837 كه‌س، تا ئێستاش له‌ ڕووسیا 76 هه‌زار و 130 كه‌س له‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.

 

 

په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.