ترەمپ هەڕەشەی کشانەوە لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ترەمپ هەڕەشەی کشانەوە لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەکات

سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی کشانەوەی وڵاتەکەی لە ئەندامێتی لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی دەکات.

میدیا ئەمریکییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندووە، رێکخراوەکە راپۆرتەکانی لە بارەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە شاری وهان لە چین، پشتگوێ خستووە.

دۆناڵد ترەمپ پێیوایە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی شکستی هێناوە لە داواکردن لە چین بۆ لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەن لەبارەی هۆکار و سەرچاوەی پەتای کۆرۆنا.

سەرۆکی ئەمریک هەروەها هەڕەشەی راگرتنی هەموو هاوکارییەکانی وڵاتەکەی بۆ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و کشانەوە لێی کردووە، ئەگەر رێکخراوەکە لە ماوەی 30 رۆژدا چاکسازیی راستەقینە نەکات.

پەتای کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی رابردوو لە وهان سەری هەڵدا و تا ئێستا چوار ملیۆن و 846 هەزار و 457 کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی بوون، کە زۆرترینیان (یەک ملیۆن و 550 هەزار و 294 کەس)، لە ئەمریکان.