هێرشێکی ئەلیکترۆنیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەبێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هێرشێکی ئەلیکترۆنیی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئاشکرا دەبێت

رۆژنامەی (واشنتن پۆست)ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا هێرشێکی ئەلیکترۆنیی ئیسرائیلی بۆ سەر دامەزراوەیەکی ئێران، ئاشکرا کردووە.

رۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە ئیسرائیل لە رۆژی 9-5-2020 هێرشێکی ئەلیکترۆنی کردووەتە سەر سیستەمی کار لە بەندەری شەهید رەجایی لە شاری بەندەر عەباس.

بەهۆی هێرشە ئەلیکترۆنییەکەوە، کۆمپیوتەرەکان و سیستەمی ئینتەرنێتی لە بەندەرەکە بە تەواوی و بۆ ماوەیەک لەکار کەوتوون و زیانێکی زۆر بە بەندەرەکە کەوتووە.

سەرچاوەکانی واشنتن پۆست ئاماژەیان بەوە کردووە، کە هێرشەکەی ئیسرائیل وەڵامی هێرشێکی ئەلیکترۆنیی ئێران بۆ سەر دامەزراوەی دابەشکردنی ئاو لە ئیسرائیل، بووە.