له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه، تا ئێستاش له‌و وڵاته زیاتر له 91 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (سێشه‌ممه 19/5/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته یه‌ك ملیۆن و 555 هه‌زار و 294 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌یانیی دوێنێ دووشه‌ممه ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له ئه‌مریكا، یه‌ك ملیۆن و 527 هه‌زار و 664 كه‌س بوو.
تا ئێستا له ئه‌مریكا 91 هه‌زار و 981 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، 356 هه‌زار و 383 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.
په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.