له‌ هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵمه‌تێكی خوێن به‌خشین به‌ڕێوه‌چوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵمه‌تێكی خوێن به‌خشین به‌ڕێوه‌چوو

لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕێكخراوی به‌خشینی خوێن و ژیان به‌ هاوكاری بانكی خوێنی هه‌ڵه‌بجه ‌هه‌ڵمه‌تێكی خوێن به‌خشینیان ئه‌نجامدا.

 

ئه‌دهه‌م هه‌ورامی، به‌رپرسی لقی هه‌ڵه‌بحه‌ی ڕێكخراوی به‌خشینی خوێن و ژیان، به‌(باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌مان به‌ هاوكاری بانكی خوێنی هه‌ڵه‌بجه‌، شەوی دووشەممە هه‌ڵمه‌تیكی خوێن به‌خشینمان ئه‌نجامدا و ئامانج له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌، كه‌نه‌خۆشه‌كان به‌گشتی و تالاسیما به‌تایبه‌تی له‌ڕۆژانی جه‌ژن كه‌پشووی فه‌رمییه‌ له‌ناو بانكی خوێن به‌ئاسانی خوێنیان ده‌ست بكه‌وێت و كێشه‌یان بۆ درووست نه‌بێت".

 

گوتیشی: "هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ لە شه‌وه‌كانی (25ـ 26ـ 27) ی ڕه‌مه‌زان،‌‌به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆیه ‌داوا له‌ دانیشتووانی هەڵەبجە ‌ده‌كه‌ین ‌به‌ده‌م هه‌ڵمه‌ته‌كه‌وه ‌بێن و به‌شداری بكه‌ن له‌ خوێن به‌خشین".