وەزارەتی کار ڕووپێوییەک بۆ تۆمار کردنی ژمارەی هەژاران ئەنجام دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

وەزارەتی کار ڕووپێوییەک بۆ تۆمار کردنی ژمارەی هەژاران ئەنجام دەدات

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڕێکخراوێکی خۆبەخشەوە ڕووپێویی ژمارەی کەسانی هەژار و کەمدەرامەت دەکات.


ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لە ڕابردوودا 80 هەزار کەس بەناوی هەژارییەوە مووچەیان لە وەزارەتی کار وەردەگرت کە دواتر لە ساڵی 2014 مووچەکانیان بڕا، ئێستا بە هاوکاری ڕێکخراوێکی خۆبەخش ڕوپێوییەکمان بۆ تۆمارکردنی ناوی کەسانی هەژار و کەمدەرامەت دەست پێکردووە و بە پێی ئەو بەدواداچوونانەی ئەوان کردوویانە ئەو 80 هەزار کەسە ڕێژەی %12ی ئەو کەسانە مافی خۆیان بووە هاوکاری بکرێن ئەوانی تر شایەنی ئەو مووچەیە نەبوون و کەسانی هەژار نەبوون ئێمەش بۆئەوەی مافی کەسانی هەژار و کەمدەرامەت نەخورێت ئەمجارە هەوڵماندا ڕێژەی ئەو کەسانەی بەڕاستی هەژار و کەمەرامەتن بیکەین بە ژمارەیەک و پێشکەشی ئەنجوومەنی وەزیرانی بکەین، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە وەستاون".


ڕاشیگەیاند: "لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی چاودێری کۆمەڵایەتیەوە ناوی ئەو کەسانە تۆمار دەکرێن و ئەوان دەگەڕێن بەسەر ئەو ماڵانەی کە هەژارن و ئەوەش بۆ مووچە نیە تەنیا هەڵمەتی پێدانی خواردەمەنییە کە لە لایەن ئەو ڕێکخراوەوە بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتیەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی دابین دەکرێت".

 

گوتیشی: "هەروەها دەمانویست ناوی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت تۆمار بکەین ئەوانەی کە ناویان تۆمار نەکراوە و هیچ مووچەیەکیان نیە کە ڕێژەیان نزیکەی سێ هەزار کەس بوو ئەمە پێش هەموو کارەکانە بەڵام بەهۆی کۆرۆناوە ناتوانین بەردەوام بین و ئەویش وەستاوە".