سەرمایەدارانی جیهان ڕوویان لە كڕینی دوورگە دوورەكان كردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سەرمایەدارانی جیهان ڕوویان لە كڕینی دوورگە دوورەكان كردووە


بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە، سەرمایەدارانی جیهان ڕوویان لە كڕینی دوورگە دوورەدەستەكان كردووە، بۆ ئەوەی لە ئێستا و داهاتووشدا خۆیان لە هەر بەڵایەك و پەتایەك بپارێزن.


تۆڕی هەواڵی (سی ئێن ئێن) بڵاوی كردووەتەوە كە خواست لەسەر كڕینی دوورگە تایبەتەكان لە زیادبووندایە، هەندێك لە سەرمایەدارە ناودارەكانی ئەمریكا و كەنەدییەكان بە نرخێكی گران دوورگەی تایبەتی دەكڕن.


كریس كرولو خاوەن یەكێك لە گەورە كۆمپانیاكانی خانووبەرەیە لە ئەمریكا دەڵێ رۆژانە 150 سەرمایەداری جیهانی پەیوەندییان پێوە دەكەن و پرسیار لە بارەی كڕین و بەكرێگرتنی دوورگە تایبەتییەكانەوە دەكەن.


كرولو دەشڵێ دوورگەكانی كاریبی و ئەمریكای ناوەڕاست زۆرترینی ئەو دوورگانەن كە دەوڵەمەندەكان پرسیاریان لەبارەیەوە دەكەن.


سەبارەت بە نرخی ئەو دوورگانەش، كرولو دەڵێ نرخی هەر دوورگەیەك دەگاتە 150 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی و كرێی یەك شەویش لەو دوورگانەدا 42 هەزار دۆلاری ئەمریكییە و بەشێكی زۆریش لەو دوورگانە فرۆشراون.