هەنگێگ 284 هەزار هەواداری لە ئیسنتاگرام هەیە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هەنگێگ 284 هەزار هەواداری لە ئیسنتاگرام هەیە

 

ڕێكخراوێكی فەرەنسی تایبەت بە پاراستنی هەنگ بەهۆی بەكارهێنانی چەند وێنەیەكی هەنگەوە 284 هەزار فۆلۆ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەیە.

دامەزراوەی (FDF) كە دامەزراوەیەکی فەرمییە و لەلایەن حكوومەتی فەرەنساوە پاڵپشتی دەكرێت، وەكو دامەزراوەیەكی جیهانی كاردەكات بۆ بڵاوكردنەوەی ڕێنمایی لەسەر ڕزگاركردنی هەنگ لە فەوتان.

ئەم دامەزراوەیە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەژمارێكیان بەناوی (bee_nfluencer) داناوە بەشێوەیەكی سەرنجراکێش وێنەكانی هەنگ دادەنێت و لە ڕێگەی ئەم وێنانەشەوە ئەم دامەزراوەیە دەیەوێت بڵێت كە زیندەوەری هەنگ لە جیهانا ابەرەوە نەمان دەچێت ئەگەر بەشێوەیەكی زانستی چارەسەرێكی بۆ نەدۆزێتەوە كە هەرەشە لەسەر ئاسایشی خۆراكی جیهانی دروست دەبێت.

هەروەها ئەم دامەزراوەیە سندوقێكی خێرخوازی بۆ پاراستنی هەنگ داناوە، لە ڕێگەی ئەم سندوقەوە پارە كۆدەكرێتە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی لەسەر پاراستنی هەنگ.