پەتای کۆرۆنا هۆکارێکی بووە بۆ بڵاو نەبوونەوەی نەخۆشییە هەستیارییەکان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەتای کۆرۆنا هۆکارێکی بووە بۆ بڵاو نەبوونەوەی نەخۆشییە هەستیارییەکان

 

زانایان بە ئەنجامە گەیشتوون، کە کەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆ، یارمەتیدەری ئەو کەسانە بووە، کە نەخۆشی هەستیاریی وەرزییان هەیە، چونکە بەو هۆیەوە ژینگە بەتەواوی پاک بوویەوە.


پێگەی (لینتا رۆ)ی رووسی، لەسەر زاری یەفگینی ئەبیزۆف، مامۆستای زانستی رووەکی لە کۆلێژی دەرمانسازی زانکۆی مۆسکۆ، بڵاوی کردووەتەوە، کە راستە فشاری پەتای کۆرۆنا، کاریگەری خراپ و سلبی هەبوو، بەڵام، بۆ هەندێک نەخۆشی جەستەیی، سوودی زۆر بوو.


ئەو پزیشکە، ئەوەی خستووەتەڕوو کە بڵاو بوونەوەی نەخۆشییەکانی ئەنفلەوەنزا و هەستیاری، لە ماوەی هەردوو جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم، زۆر بەرز بوویەوە، تائێستا ئەو نەخۆشییانە بەهۆی بۆماوەییەوە دەگوازرێنەوە، بەڵام بوونی کەرەنتینە و قەدەغەی هاتوچۆ، پاکبوونەوەی ئاووهەوا، ئەو نەخۆشیانەی کەم کردەوە، وای کرد، چونکە ئەمساڵ ژینگە بەهۆی قەدەغەیی هاتوچۆ، تەواو پاک بوویەوە و تۆز و خۆڵ کەمبوویەوە.