كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

چەند بڕیارێک لەبارەی دانەوەی قەرزێکی حکوومەت دەدرێن

 

ئەنجوومەنی سندووق لە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێک لەبارەی دانەوەی قەرزی بچووک، دەدات.

 

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی کاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەممە 17-5-2020 ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی سندووق لە کابینەی نۆی حکوومەت، بە سەرپەرشتیی کویستان محەمەد، وەزیری کار، کۆ بووەتەوە.

 

ئەنجوومەنی سندووق (پرۆژەی قەرزی بچووک) لە کۆبوونەوەکەدا، چەند بڕیارێکی داوە، کە پەیوەندییان بە دانەوەی قەرزی بچووکە، کە حکوومەت بۆ پاڵپشتیی لاوان، بە هاووڵاتییانی داوە.

 

دەقی بڕیارەکان:

 

1. جێبەجێكردنی فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (2928) لە 11/4/2020 تایبەت بە هەڵوەشانەوەی دەزگای ئایندەی گەش بۆ سەر بەرێوەبەرایەتی سندوقی پشتیوانی پرۆژە بچوكەكانی لاوان لە رێگای لێژنەی پێكهێنراو لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران.

 

2. دواخستنی پاژەی (قیست) سەرجـەم سوودمەندانی پڕۆژەی قــــەرزی بچووک لە هـــــەرێمی کوردستان بەهــــۆی ئەو بارودۆخـــە نەخــــوازراوەی کە ڕوبەڕوی خاوەن پڕۆژەکان بووەتەوە وەکـــــو پاڵپشتیەک بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا , (COVD-19)کە هۆكارە بۆ دواكەوتن لەگەرانەوەی قیست یاخود راوەستان و داخستنی زۆرینەی پڕۆژەکان و توشی زەرەر و زیان بوونەتەوە لە ڕێكەوتی (2/1/2020) تاوەکو (31/8/2020) کاری پێ دەکرێت.

 

3. ئاراستەكردنی نوسراویك بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بەمەبەستی لیخۆشبوون رێژەی (50%) لەو بڕە پارەی كە ماوە بیگەرێتەوە لەو سوودمەندانەی كە كۆچی دوایان كردووە بە مەرجێك هەموو پارەكە بە یەك گوژمە بگەرێتەوە لە ماوەیەكی دیاریكراو.

 

4. هەماهەنگی كردنی زیاتر لەگەڵ رێكخراوی (GIZ) ی ئەلمانی بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی هاوبەش بۆ پاڵپشتیكردنی پرۆژەی بچووك لە سالانی داهاتوو بۆ گەنجانی (خانەخوێ و ئاوارە و پەناهەندە) لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان بە پێی ئەو بودجەی تەرخانكراوی رێكخراو بە رەچاوكردنی (ژمارەی دانیشتوان و جێندەر و جۆری پرۆژەكان و باری كۆمەلایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت).