ئێران وەڵامی داوایەکی بن سەلمان لە کازمی دەداتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئێران وەڵامی داوایەکی بن سەلمان لە کازمی دەداتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەڵامی داواکارییەکی شازادەی جێنشینی سعودیە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەداتەوە.

ژمارەیەک میدیای عەرەبی بڵاویان کردووەتەوە، کە محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە داوای لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە نێوەندگیری لەنێوان ریاز و تاراندا بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 18-5-2020 عەباس موسەوی،گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، هیچ شتێکیان بە فەرمی لەسەر ئەو بابەتە پێنەگەیشتووە تەنیا لە میدیا زانیویانە.

عەباس موسەوی رایگەیاندووە، ئێران ئامادەیە بۆ دەست پێکردنی دانوستاندن لەگەڵ سعودیە ”بۆ نەهێشتنی هەڵە لێک تێگەیشتنەکان“ جا چ لەڕێی نێوەندگیر بێ یان راستەوخۆ.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیوایە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستیی بە دانوستاندنی سعودیە و ئێرانە.