نەوتی عێراق روونکردنەوە لەبارەی داخستنی کێڵگەیەکی گەورەی نەوت دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

نەوتی عێراق روونکردنەوە لەبارەی داخستنی کێڵگەیەکی گەورەی نەوت دەدات

وەزارەتی نەوتی عێراق روونکردنەوە لەبارەی هەواڵی داخستنی کێڵگەیەکی گەورەی نەوتی وڵاتەکەی، دەدات.

ئاژانسی (بلومبێرگ)ی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، کە وەزارەتی نەوتی عێراق بە نیازە کێڵگەی نەوتی ئەحدەب لە شارۆچکەی ئەحرار لە پارێزگای واست بە هۆی گوشاری خۆپیشاندەرانەوە، دابخات.

ئەمڕۆ دووشەممە 18-5-2020، وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە، ئەو زانیارییانەی لە راپۆرتەکەی بلومبێرگدا هاتوون دوورن لە راستییەوە و وەزارەتەکە بە نیاز نییە کێڵگەی نەوتی ئەحدەب دابخات.

هەر لە بەیاننامەکەدا، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە، خۆپیشاندانەکانی واست دژی ئیدارەی شارەکە نەک کێڵگەی نەوت و وەزارەتی نەوت.

کێڵگەی نەوتی ئەحدەب یەکێکە لە کێڵگە گەورەکانی نەوتی عێراق و یەدەگی نەوتی لەو کێڵگەیە بە زیاتر لە ملیارێک بەرمیل نەوت، مەزندە دەکرێت.

پێشتر لە رۆژی 11-5-2020، خۆپیشاندەرانی واست دەروازەی کێڵگەی نەوتی ئەحدەبیان داخست، کە ئەو کێڵگەیە لەلایەن کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی چینی وەبەرهێنانی تێدا دەکرێ و رۆژانە 60 هەزار بەرمیل نەوتی لێدەردەهێندرێت.