سوودەکانی سێو بەپێی ڕەنگەکانی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سوودەکانی سێو بەپێی ڕەنگەکانی

سێوەکان بەپێی رەنگیان سێ جۆر هەژمار دەکرێن و بەپێی جۆرەکەشیان سوودەکانیشیان جیاوازە، بە پشتبەستن بە زانیاریی تەندروستیی ماڵپەڕی

(gal-dem)، سێوی سەوز تایبەتمەندیی دژە هەوکردنی هەیە، سێوی سوور بۆ ئەو کەسانە بەسوودە، کە کەم خواردن دەخۆن، چونکە حەزکردن بۆ خواردن دروست دەکات.

 لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە کراوە، کە سێوی زەرد هەڵگری تایبەتمەندیی گرنگە، بۆ نموونە، گورچیلە و ریخۆڵە لە مەوادی زیانبەخش پاک دەکاتەوە، بەڵام لە یەک خاڵدا هاوبەشن، ئەویش ڤیتامینی جۆری Cیە، واتە هەموو جۆرەکانی سێو دەوڵەمەندن بە ئەم جۆرە ڤیتامینە و رێژەیەکی زۆر لەم ڤیتامینە لەناو پێستی سێودا هەیە، بۆیە وا باشترە بە پێستەوە سوود لە سێو وەربگرن.