کێشەی تاڵەکانی قژ کامانەن؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کێشەکانی قژ جۆرواجۆرن و هەر کێشەیەکیان پەیوەندیی بە هۆکارێکی تایبەتەوە هەیە.

بەپێی هەواڵە تەندروستییەکانی ماڵپەڕی (بەیتووتە) لە ئێران، بە گشتی ئەو کێشانەی زیاتر رووبەڕووی تاڵەکانی قژ دەبنەوە چوار جۆرن، یەکێک لە کێشەکان گڤبوونی قژ و زبربوونی تاڵەکانە، ئەم کێشەیە هۆکارەکەی کەمیی ڤیتامینی Aەیە لە جەستەدا، کێشەیتر سەرهەڵدانی کڕێشی قژە و ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ کەمیی مەوادی خۆراکی کانزایی. هۆکارەکانی هەڵوەرینی قژ وەک دیاردەیەک وان و زۆر کەس تووشیان دەبێت، بەڵام هۆکارە هەرە گەورەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ کەمیی مادەی (بیوتین). سپیبوونی تاڵەکانی قژیش لە تەمەنی گەنجی، دەگەڕێتەوە بۆ کەمیی ڤیتامینی جۆری B12.