كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت

ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە چوار ملیۆن و 771 هەزار و 991 کەس و بە بەراورد بە ئامارەکانی رۆژی یەکشەممە (دوێنێ)، 96 هەزار و 746 کەسی دیکە تووشی ئەو پەتایە بوون.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ  دووشەممە 18- 5-2020ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبوو و مردوویان بە پەتای کۆرۆنا هەیە بریتین لە؛

- ئەمریکا، یەک ملیۆن و 527 هەزار و 935 تووشبوو، 90 هەزار و 987 مردوو.

- رووسیا، 290 هەزار و 678 تووشبوو، دوو هەزار و 722 مردوو.

- بەریتانیا، ٢٤٣ هەزار و 695 تووشبوو، 34 هەزار و 636 مردوو.

- ئیسپانیا 231 هەزار و 350 تووشبوو، ٢٧ هەزار و 650 مردوو.

- ئیتاڵیا، 225 هەزار و 435 تووشبوو، 31 هەزار و 908 مردوو.

- فەرەنسا، 179 هەزار و 569 تووشبوو، 28 هەزار و 108 مردوو.

- ئەڵمانیا، 176 هەزار و 659 تووشبوو، هەشت هەزار و 57 مردوو.

- تورکیا، 149 هەزار و 435 تووشبوو، چوار هەزار و 140 مردوو.

- ئێران، 120 هەزار و 198 تووشبوو، شەش هەزار و 988 مردوو.

- چین 82 هەزار و 954 تووشبوو، چوار هەزار و 634 مردوو.

- کەنەدا، 78 هەزار و 332 تووشبوو، پێنج هەزار و 782 مردوو.

- بەلجیکا، 78 هەزار و 332 تووشبوو، 10 هەزار و 80 مردوو.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، زۆرترین ژمارەی مردووان لەم وڵاتانەیە؛

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، یەک ملیۆن و 821 هەزار و 57 کەس تووشبووی پەتاکە، چاک بوونەتەوە.

لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە، ڤایرۆسی کۆرۆنا، کە لە مرۆڤێکەوە بۆ مرۆڤێکی دیکە دەگوازرێتەوە و تا ئێستا لە چەند وڵاتێک دۆزراوەتەوە، لە شاری وهان سەری هەڵدا.