کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

 

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.


ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ 18/5/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ سلێمانى و كه‌ركووكیش ئاسمان له‌نێوان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.


کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى سێشه‌ممه‌‌ 19/5/2020، به‌ هه‌مان شێوه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك ئاسمان له‌نێوان په‌ڵه‌هه‌ور و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.