له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 290 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا 290 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

 

له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ دوو هه‌زار و 700 كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.


به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18/5/2020، له‌ ڕووسیا هه‌شت هه‌زار و 926 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ وڵاته‌كه‌ گه‌یشته‌ 290 هه‌زار و 678 كه‌س.


ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ نۆ هه‌زار و 709 كه‌سى دیكه‌ له‌ ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.


هه‌ر له‌ ڕووسیا 91 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له‌ هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ دوو هه‌زار 722 كه‌س، تا ئێستاش له‌ ڕووسیا 70 هه‌زار و 209 كه‌س له‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.

 

 

په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.