كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەوێنە.. گرووپێکی شاخەوانی لە چیای سەکران پاسکیل بەکار دەهێنن

ژمارەیەک شاخەوانی گرووپی "دەنگ و ڕەنگی کوردستان"، بۆ یەکەمجار بە وەرزشی گەشتیاریی پاسکیلسواری، بەناو چیا و دۆڵەکانی بناری چیای سەکران لە دەڤەری باڵەکایەتی سووڕانەوە.

میرزا محەمەد، ناسراو بە (پاڵەوانی شاخەکان) یەکێکە لە شاخەوانانی دانیشتووی دەڤەری سۆران، سەرکێشیی مەترسیدار بەناو شاخەکاندا دەکات و بەو کارانەی خەڵکی سەرسام کردووە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، لە هەموو وەرزەکانی ساڵدا وەک گرووپی دەنگ و رەنگی کوردستان، بەناو شاخ و کێو چیایاکاندا دەسووڕێینەوەو بە دیمەن و سروشتی جوانی کوردستان ئاشنا دەبین".

ئەوەشی خستە ڕوو: "بە بەشداریی چەند ئەندامێکی گرووپەکەمان، بۆ یەکەمجار بە وەرزشی گەشتیاری پاسکیلسواری، بەناو چیا و دۆڵەکانی بناری چیای "سەکران" لە دەڤەری باڵەکایەتی سووڕاینەوە و لە پلانیشمان دایه بایەخی زیاتر بەمجۆرە وەرزشە بدەین".