سه‌نا به‌رزنجى په‌یامێك بۆ هه‌وادارانى بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

سه‌نا به‌رزنجى په‌یامێك بۆ هه‌وادارانى بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

سه‌نا به‌رزنجى، كچه‌ گۆرانیبێژى كورد، په‌یامێكى بۆ هه‌وادارانى بڵاو كرده‌وه‌ و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت: "به‌م زوانه‌ سه‌نایه‌كى نوێ ده‌بینن".

 

شه‌وى ڕابردوو 17/5/2020، سه‌نا به‌رزنجى وێنه‌یه‌كى نوێى خۆى، له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاو كرده‌وه‌ و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌دا په‌یامێكى نووسیوه‌ و ده‌ڵێت: "به‌زوویی سەنایەکی نوێ بە دونیایەک بیرۆکە و کار و پرۆژەی نوێ دەبینن".

 

سه‌نا هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: " دوای ماوەیەکی زۆر لە کەرەنتین و ڕاوەستان، یٔیستا کاتی گۆڕانکاریی گەورەیە".

 

سه‌نا به‌رزنجی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، خاوه‌نی ئه‌لبوومێكى گۆرانى و چه‌ند ڤیدیۆ كلیپێكه‌، به‌رهه‌مه‌كانیشى بینه‌رێكى زۆریان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه‌.