به‌وێنه‌ و ڤیدیۆ.. سینه‌مایه‌كى جیاواز له‌ مۆڵێكى دوبه‌ى ده‌كرێته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌وێنه‌ و ڤیدیۆ.. سینه‌مایه‌كى جیاواز له‌ مۆڵێكى دوبه‌ى ده‌كرێته‌وه‌

 

له‌ مۆڵێكى شارى دوبه‌ى له‌ ئیمارات، به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه‌، سینه‌مایه‌كى جیاواز به‌ ته‌واوى مه‌رج و ڕێنوێنییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ دانراوه‌، كه‌ حه‌ز ده‌كه‌ن فیلم له‌ سینه‌ما سه‌یر بكه‌ن.


چه‌ند ڕۆژێكه‌ سه‌ربانى مۆڵى (ئیمارات) له‌ دوبه‌ى، كراوه‌ته‌ سینه‌ما، به‌ڵام ئه‌و سینه‌مایه‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوى سینه‌ماكانى جیهان جیاوازه‌، چونكه‌ خه‌ڵكى به‌ ئۆتۆمبێله‌كانى خۆیان ده‌چنه‌ سه‌ربانى مۆڵه‌كه‌ و هه‌ر له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كانى خۆیانه‌وه‌، له‌ شاشه‌یه‌كى گه‌وره‌دا سه‌یرى فیلمه‌كه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابێت ژماره‌ى سه‌رنشینانى ئۆتۆمبێله‌كه‌ له‌ دوو كه‌س زیاتر بێت.


چوونه‌ژووره‌وه‌ بۆ ئه‌و سینه‌مایه‌ وه‌ك هه‌موو سینه‌ماكانى جیهان به‌ بلیته‌، نرخى بلیتیش له‌ فیلمێك بۆ فیلمێكى دیكه‌ جیاوازه‌.


ئه‌و هه‌نگاوه‌ى خاوه‌ن و به‌رپرسانى مۆڵى ئیمارات له‌ دوبه‌ى بۆ خۆپارێزییه‌ له‌ تووشبوون به‌ په‌تاى كۆرۆنا، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵكى كه‌مترین به‌ركه‌وتنیان هه‌بێت و كاتێكى خۆش به‌سه‌ر ببه‌ن.