له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ سه‌رووى‌ ملیۆنێك 527 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا بۆ سه‌رووى‌ ملیۆنێك 527 هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌وه‌

 

له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 90 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.


به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (دووشه‌ممه‌‌ 18/5/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن و 527 هه‌زار و 664 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌یانیی دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا، یه‌ك ملیۆن و 507 هه‌زار و 773 كه‌س بوو.


تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 90 هه‌زار و 978 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 346 هه‌زار و 389 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.

 

 

په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.