پۆلیسی ڕاپەڕین پلانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی ڕاگەیاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پۆلیسی ڕاپەڕین پلانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین پلانی ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی ڕاگەیاند و گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکەش دەڵێ، هێزەکانمان لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان.

 

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "لە ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزاندا هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو تیمەکانمان لە هەردوو قەزای ڕانیە و قەڵادزێ بە گوند و ناحیەکانیشەوە لە لە حاڵەتی ئامادەباشیدا دەبن بە مەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان بۆ ئەوەی بتوانن جەژنێکی خۆش و ئارام بەڕێ بکەن لەگەڵ کەسوکارەکانیان و یادی ڕۆژانی جەژن بکەنەوە".

 

گوتیشی: "هەروەها لە ڕۆژانی جەژندا نەخۆشخانەکانیش دەرگاکانیان واڵا دەبێت بۆ هەر حاڵەتێکی لە ناکاو و هێزەکانمان لە نەخۆشخانەکانیش چاودێری هاووڵاتیان دەکەن و دەتوانن سەردانی نەخۆشەکانیشیان بکەن".

 

ڕاشیگەیاند: "بە گوێرەی بارودۆخی پەتای کۆرۆنا و لە ژێر چاودێری ڕێنماییە تەندروستییەکان و بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ هاووڵاتیان دەتوانن لە ڕۆژانی جەژندا سەردانی یەکتری بکەن و تێکەڵ ببن".