کەلار.. ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەلار.. ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ دووشەممە هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە، مووچەی مامۆستایانی گرێبستیش لە سنووری پەروەردەی کەلار دابەش دەکرێت.

 

ئارام ڕەحیم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ ١٨/٥/٢٠٢٠ هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە، مووچەی مامۆستایانی گرێبەستیش لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار دابەشدەکرت".

 

گوتیشی: "پێویستە مووچەخۆری گرێبەست خۆی ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی مووچەکەی".

 

ئاماژەی بەوەشدا "ئاگاداری ئەو مامۆستایانە دەکەینەوە کە لیژنەی وەرگرتنی مووچەن بۆ مانگەکانی کانوونی دووەم و شوبات و ئازاری ئەمساڵ، ئەمڕۆ سەردانی بەشی ژمێریاری پەروەردە بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ی مامۆستایانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان".