كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە هەولێر بڕێکى زۆر بۆیاغی ماوەبەسەرچوو لەناوبرا

بەڕێوەبەرى چاودێرى بازرگانى هەولێر رایگەیاند لە هەڵمەتێکدا توانیویانە دەست بەسەر بڕێکى زۆر بۆیاغى ماوەبەسەرچوودا بگرن، کە خاوەنەکەى بە نیاز بووە لە بازاڕدا ساغی بکاتەوە.

 

هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەرى چاودێرى بازرگانى هەولێر بە(باسنیوز)ى راگەیاند: " دواى کۆکردنەوەى زانیارى لەلایەن تیمەکانى چاودێرى بازرگانى هەولێر، تواندرا دەست بەسەر زیاتر لە دوو تۆن بۆیاغى خانووبەرە و پێداویستییەکانیدا بگیرێت، کە ماوەیان بەسەر چوبوو و نەشیاوبوون بۆ بەکارهێنان، هەڵمەتەکە بە هاوکاریى بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى هەولێر ئەنجامدرا".

 

راشیگەیاند: "جگە لە چەندین بۆیاغى جۆراوجۆر بڕێکى زۆر غەڕە و سپڕاى دژە ژەنگ دەستیان بەسەردا گیرا لە کۆگایەکەدا، کە خاوەنەکەى بەنیاز بووە لە بازاڕەکان ساغیان بکاتەوە، ئەم جۆرە بۆیاغە زۆر مەترسیدارە چونکە دواى بەسەرچوونى بۆنێک پەیدا دەکات، کە دەبێتە هۆى توشبوون بە نەخۆشى شێرپەنچە".

 

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" دواى دەستبەسەر داگرتنى، بۆیاغەکە گواستراوەتەوە زبڵخانەى کانى قڕژاڵە و بەشێوەیەکى زانستى ژینگەیى لەناوبراوە، کاردانەوەى یاسایش بەرامبەر خاوەنى کۆگاکە ئەنجامدراوە و دراوەتە دادگا کۆگاکەش داخراوە".