چێشتخانەیەكی ئەڵمانی ڕێكاری سەیر بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا دەگرێتە بەر
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

چێشتخانەیەكی ئەڵمانی ڕێكاری سەیر بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا دەگرێتە بەر

 

لەوڵاتی ئەڵمانیا كەمبوونەوەی ژمارەی مردووان بە هۆی پەتای كۆرۆناوە، وایكردووە ژیان ئاسایی ببێتەوە و بەشێك لە شوێنە گشتییەكانی بكرێنەوە.

 

بۆ خۆپاراستن لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، چێشتخانەیەكی ئەڵمانی ڕێكارێكی تازەی گرتووەتە بەر كە ئەویش بەكارهێنانی جۆرە شەبقەیەكی تایبەتە.

 

لە چێشتخانەیەكی شاری شفیرین لە باكووری ئەڵمانیا، جۆرە شەبقەیەكی تایبەت دەدرێتە ئەو كەسانەی كە سەردانی چێشتخانەكەیان دەكەن، ئەو شەبقەیە بە شێوەیەكی وەها دروست كراوە كە بەشی سەرەوەی سێ پارچەی ئیسفەنجی بازنەی پێوەیە كە درێژی هەر پارچەیەك لە 1.5 مەتر دەبێت، مەبەست لەو كارەش تەنها بۆ ئەوەیە كە هاووڵاتییان لە یەكتری دوور بكەونەوە.

 

شایانی باسە دوایین ئاماری كە لەلایەن زانكۆی جونز هوبكنز بڵاوكراوەتەوە ژمارەی ئەو كەسانەی لە وڵاتی ئەڵمانیا تووشی پەتای كۆرۆنا هاتوون گەیشتووەتە 170 هەزار 643 كەس و زیاتر لە 7 هەزار كەسیش گیانیان لەدەست داوە.