میران عه‌لی كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی گۆرانییه نوێیه‌كه‌ى دوا ده‌خات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

میران عه‌لی كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی گۆرانییه نوێیه‌كه‌ى دوا ده‌خات

 

میران عه‌لی، گۆرانیبێژی كورد، هۆكارى دواخستنى كاتى بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆرانییه‌ نوێیه‌كه‌ی خۆى ئاشكرا كرد.


میران عه‌لى له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) له‌باره‌ی هۆكاری دواكه‌وتنی كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی كلیپه‌ نوێیه‌كه‌ی، نووسیویه‌تی: "ده‌زانم چاوه‌ڕێی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می (ری چالێ)ن،‌ ده‌مویست له‌ جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا وه‌ك دیارییه‌ك بۆ ئێوه‌ بڵاوی بكه‌مه‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌ناڵه‌كه‌م له‌ ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی (یوتیوب) هاك كراوه‌ و به‌رهه‌مه‌كانم سڕاونه‌ته‌وه‌، تاوه‌كوو كۆمپانیای یوتیوب به‌رهه‌مه‌كان نه‌گه‌ڕێنێته‌وه‌، ناتوانم به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌كه‌م بڵاو بكه‌مه‌وه‌".


ئه‌و گۆرانیبێژه‌ له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوودا، كه‌ناڵه‌كه‌ى له‌ ماڵپه‌ری ڤیدیۆیی یوتیوب هاك كرا، سه‌رجه‌م كلیپه‌كانی له‌ یوتیوب سڕاوه‌ته‌وه‌، چه‌ند كلیپێكی سه‌رووی 10 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه‌.


میران عه‌لی خه‌ڵكی سلێمانییه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، به‌رهه‌مه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌.