به‌ڤیدیۆ.. چۆپی فه‌تاح كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. چۆپی فه‌تاح كلیپێكی نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

چۆپی فه‌تاح، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌.


چۆپی فه‌تاح له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)، چه‌ند چركه‌یه‌ك له‌ كلیپه‌ نوێیه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاشكرای كردووه‌، كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا كلیپه‌كه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، گۆرانییه‌كه‌ به‌ ناوی (ده‌ بڕۆ)یه‌.


ئه‌و خانمه‌ گۆرانیبێژه‌ مانگی ڕابردوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌ورووپا گه‌ڕایه‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی له‌ كاتی كه‌ره‌نتیندا بڵاو كرده‌وه‌.


چۆپی خه‌ڵكی كه‌ركووكه‌، به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپی (سیا چه‌مانه‌) ناوبانگی هونه‌ری په‌یدا كرد، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، گۆرانی به‌ زمانی ئینگلیزیش بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، هاوسه‌رگیری كردووه‌ و دایكی كچێكه‌ به‌ ناوی (لیڤیا)، جگه‌ له‌ كاری هونه‌ری، له‌ هه‌ولێر دووكانێكی فرۆشتنی جلوبه‌رگی كوردیی ئافره‌تانی هه‌یه‌.