له‌ ڕووسیا نۆ هه‌زار و 709 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ڕووسیا نۆ هه‌زار و 709 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

 

له‌ ڕووسیا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ دوو هه‌زار و 600 كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.


به‌پێى دوایین ئاماره‌كان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17/5/2020، له‌ ڕووسیا نۆ هه‌زار و 709 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون، ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاكه‌ش له‌ وڵاته‌كه‌ گه‌یشته‌ 281 هه‌زار و 752 كه‌س.


ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، دوێنێ شه‌ممه‌ نۆ هه‌زار و 200 كه‌سى دیكه‌ له‌ ڕووسیا تووشى كۆرۆنا ببوون.


هه‌ر له‌ ڕووسیا 94 كه‌سى دیكه‌ به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا، كۆی گشتیی مردوانیش له‌ هه‌مان وڵات به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گه‌یشته‌ دوو هه‌زار 631 كه‌س، تا ئێستاش له‌ ڕووسیا 67 هه‌زار و 373 كه‌س له‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.

 

 

په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.