کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی کوردستان

  

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.


ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17/5/2020، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ دهۆك ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.


کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى دووشه‌ممه‌‌ 18/5/2020، به‌ هه‌مان شێوه‌ى ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ دهۆك ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له‌ كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.