له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ 90 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

له‌ ئه‌مریكا ژماره‌ى مردوان به‌هۆى كۆرۆناوه‌ 90 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاند

 

له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ژماره‌ى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا به‌رز بووه‌وه‌، تا ئێستاش له‌و وڵاته‌ زیاتر له‌ 90 هه‌زار كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.


به‌پێى دوایین ئاماره‌كان تا ئێستا (یه‌كشه‌ممه‌‌ 17/5/2020)، كۆى گشتیی تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته‌ یه‌ك ملیۆن و 507 هه‌زار و 773 كه‌س، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌یانیی دوێنێ شه‌ممه‌‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ ئه‌مریكا، یه‌ك ملیۆن و 484 هه‌زار و 287 كه‌س بوو.


تا ئێستا له‌ ئه‌مریكا 90 هه‌زار و 113 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 339 هه‌زار و 232 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.

 

 

په‌خشى ڕاسته‌وخۆى ئامارى تووشبوانى په‌تاى كۆرۆنا و ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.