كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

ھەرێمی کوردستان.. ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھێرشی کوللە دەکرێت


بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی ئاشکرای کرد ئەو کوللەیەی گەیشتووەتە دانەویڵەی جووتیارانی وڵاتی ئێران و چەند وڵاتێکی دیکە،نەگەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان و ئامادەکاری پێویستیش بۆ ئەو حاڵەتە کراوە.

 

شاڵاو جەمال، بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "ماوەی چەند ڕۆژێکە ھێرشێکی زۆری کوللە لە دانەوێڵەی چەند ناوچەیەکی وڵاتی ئێران و چەند وڵاتێکی دیکەی داوە و زیانی زۆری بە
جووتیارانی ئەو وڵاتانە داوە".

 

گوتیشی: " لەلایەن ھەندێ جووتیاری سنووری ئیدارەی ڕاپەڕینەوە ئاگادارکراینەوە کە ھەندێ حاڵەتی کوللە لە باخەکانیان بەدی کراوە، بۆیە دەرمانی تایبەتمان بۆیان ناردوو دوای بەکارھێنانی، گرفتەکە بەرەو چارەسەر ڕۆیشتووە".

 

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی باسی ئەوەشی کرد کە ھەرچەند ئەو جۆرو بڕە کوللەیەی ئێران نەگەیشتووتە ھەرێمی کوردستان بەڵام ئێمە ئامادەکاری تەواومان کردووە و ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان دەرمانی پێویست و ئامێری پێشکەوتووی ڕشاندنی دەرمانەکەی بۆ کڕیوین و لەکاتی ھاتنە پێشەوەی حاڵەتەکە ناھێڵین گرفتەکە تەشەنە بکات.