ئەو فیلمەی بۆ ماوەی 25 ساڵ هەر نمایش دەكرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەو فیلمەی بۆ ماوەی 25 ساڵ هەر نمایش دەكرێتەوە

 

فیلمێكی هیندی كە لە ساڵی 1995 بەرهەم هاتووە بۆ 25 ساڵە لە سینەمایەكی هیندستان لە نمایش دەكرێت بەردەوام دەبێت.

فیلمی (Dilwale Dulhania Le) كە هەریەك لە ئەكتەران شارۆخان و كاجول بەشدارییان تێدا كردووە تاوەكو ئێستاش لە هۆڵی سینەماكانی ماراتا ماندیر لە شاری مۆمبای نمایش دەكرێت.

ئەم فیلمە 189 خولەكە، ناوەرۆكەی باسی لە كوڕ و كچێكی هنیدستانی دەكات كە بەهۆی ڕێگری لە هاوسەرگیرییانەوە وڵاتەكەیان جێ دەهێلێن دەچنە ئەورووپا، داهاتی ئەم فیلمە لە ناوەوە و دەرەوەی هیندستان نزیكەی 20 ملیۆن دۆلار بووە لەكاتێكدا فیلمەكە تەنها 600 هەزار دۆلاری تێچووە.

لە ساڵی 2015 سینەماكە بۆ ماوەیەك ئەم فیلمەی لە نمایشكردن وەستاند، بەڵام هەرایەكی گەورە لە شەقامەكانی شاری مۆمبای دروست بووە، خەریكبوو خۆپیشاندانی لەسەر دەكرا، بۆیە فیلمەكە دەستی بە نمایشكردن كردەوە.

ماڵپەری (سی ئێن ئێن) نووسیویەتی: "هۆكاری سەركەوتنی ئەو فیلمە ئەوەیە ئەو كاتەی كە خانمەی ئەكتەری هیندی كاجول بەشداری لەو فیلمە كرد زۆر بەناوبانگ نەبووە، بەڵام ئێستا كە هەوادارێكی زۆری لە وڵاتەكە هەیە و ناوبانگی هەیە، بۆیە خەڵكانێك بە تامەزۆوە سەیری فیلمە كۆنەكانی دەكەن".