دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەمڕۆ ئێوارە بەهای دۆلار، لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، رووی لە دابەزین کرد، بەبەراورد لەگەڵ بەیانی.

 

ئەمڕۆ شەممە 16/5/2020، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، رووی لە دابەزین کرد و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123 هەزار و 100 دینار مامەڵەی پێوەکرا.

 

ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 123 هەزار و 350 دینار بوو.

 

هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەهۆی داخستنی بۆرسەوە لە رۆژانی شەممە و یەکشەممەدا بەجێگیری مایەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 32 دۆلار و 50 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 29 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

 

هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، رووی لە دابەزین کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1742 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

 

نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:

 

یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 255,000 دینار


یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 300,000 دینار


یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 345,000 دینار