ئیتاڵیا کاتی دەست پێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان دیاری دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئیتاڵیا کاتی دەست پێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان دیاری دەکات

حکوومەتی ئیتاڵیا کاتی دەست پێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکەی، دیاری دەکات.

بەپێی هەواڵی میدیا ئیتاڵییەکان، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکانی ئیتاڵیا لە رۆژی 3-6-2020 دەست پێدەکەنەوە و تەنیا ئەو گەشتانە دەگرێتەوە، کە لە ئیتاڵیاوە بەرەو وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا دەچن و بە پێچەوانەشەوە.

کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا رایگەیاندووە، لانی کەم تا 15-6-2020 سنوورە ئاوی، وشکانی و ئاسمانییەکانی یەکێتییەکە بە داخراوی دەمێننەوە.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، زۆرینەی وڵاتانی جیهان سنوورەکانی خۆیان داخست و گەشتە ئاسمانییەکانیش وەستێندران.

تا ئێستا 223 هەزار و 698 کەس لە ئیتاڵیا تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 31 هەزار و 610 کەس گیانیان لەدەست داوە.