نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەهۆی هەڵگرتنی چەند کۆتوبەندێک لەسەر گەشتکردن، نرخی نەوتی جیهانی بەرز دەبێتەوە.

لە کاتی داخستنی بازاڕەکانی وزەی جیهانیدا، نرخی نەوتی برێنت دۆلارێک و 71 سەنت بەرز بووەوە و گەیشتە 32 دۆلار و 84 سەنت.

بەرزبوونوەی نرخی نەوتی برینت بەهۆی بڕیاری ئۆپیک پڵەس و دوای ئەوە هات، کە چەند وڵاتێکی ئەوروپی بەشێک لە کۆتوبەندەکانیان لەسەر کەرتی گەشتیاری هەڵگرت، کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە سەپێندرا بوون.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە جیهان و پەکخستنی بازرگانیی نەوت، نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە ماوەی 30 ساڵدا دابەزی و گەیشتە 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

رۆژی یەکشەممە 12-4-2020، ئۆپیک پڵەس (وڵاتانی ئەندام و نائەندامی ئۆپیک) بە مەبەستی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت، رێککەوتنێکی مێژووویی بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی 9.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سەرەتای مانگی 5ـی 2020ـەوە، راگەیاند.

ئۆپیک رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوتی جیهانییە و ئێستا لە وڵاتانی عێراق، سعودیە، ڤەنزوێلا، ئیماراتی عەرەبی، نایجیریا، لیبیا، کوێت، ئێران، گابۆن، ئەنگۆلا و جەزائیر پێک دێت.