هه‌رێم محه‌مه‌د كلیپێكى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هه‌رێم محه‌مه‌د كلیپێكى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

هه‌رێم محه‌مه‌د، گۆرانیبێژی كورد، به‌م زوانه‌ نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی بڵاو ده‌كاته‌وه‌.


له‌مباره‌یه‌وه هه‌رێم محه‌مه‌د‌ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا خه‌ریكی كاری وێنه‌گرتنی گۆرانیی (مه‌یلی یار) بووین، كاره‌كه‌ به‌ كوالێتییه‌كی به‌رز تۆمار كراوه‌، چه‌ندین میوزیكژه‌نی كورد له‌ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌دا به‌شدارن، ئێستا له‌ قۆناغی مۆنتاژكردندایه‌، له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا بڵاو ده‌كرێته‌وه‌".


هه‌رێم محه‌مه‌د خه‌ڵكی هه‌ولێره‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌.