کوللە کشتوکاڵی ناوچەیەکی فراوانی ئێران لەناو دەبات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کوللە کشتوکاڵی ناوچەیەکی فراوانی ئێران لەناو دەبات

کوللە (کللۆ) کشتوکاڵی ناوچەیەکی فراوانی ئێران لەناو دەبات و داوای هاوکاریی سوپا دەکرێت.

محەمەد رەزا، بەڕێوەبەر لە وەزارەتی کشتوکاڵی ئێران بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، سوپای ئێران بەڵێنی هاوکاری داوە، رەنگە بەهۆی هێرشی کوللەوە ناچار بن داوای هاوکاریی لە سوپا بکەن.

محەمەد رەزا ئاشکرای کردووە، کوللە هێرشی کردووەتە سەر کشتوکاڵی زیاتر لە 200 هێکتار زەوی لە 31 پارێزگای وڵاتەکەی و بە بەهای زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار زیانی لە کشتوکاڵی ئێران داوە و زینەکەش ”بەمزووانە“ زیاتر دەبێت.