به‌ڤیدیۆ.. بانه‌ شێروان گۆرانییه‌كى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. بانه‌ شێروان گۆرانییه‌كى نوێ بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

بانه‌ شێروان، كچه‌ گۆرانیبێژى كورد، ئاشكراى كرد كه‌ به‌م زوانه‌ نوێترین گۆرانیی خۆى بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

 

شه‌وى ڕابردوو 16/5/2020، بانه‌ شێروان كورته‌ ڤیدیۆیه‌كى له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاو كرده‌وه‌، وه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌شدا ده‌رده‌كه‌وێت، گۆرانییه‌كى نوێ ده‌ڵێته‌وه‌.

 

بانه‌ شێروان له‌سه‌ر ڤیدیۆكه‌دا ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، به‌م زوانه‌ نوێترین گۆرانیی خۆى، كه‌ به‌ ناوى (ئه‌مه‌وێت)ه‌، بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

 

ئه‌و كچه‌ گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكی سلێمانییه‌، خاوه‌نی چه‌ند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپێكه‌، كلیپه‌كانیشى بینه‌رێكى زۆریان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه‌.