كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی: كورد لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقدا کەمترین پۆستی بەرکەوتووە


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند لە کۆی نزیکەی ٤٠٠ پشکی مافی کورد لە حکوومەتی عێراقدا، لەم كابینەیەدا کەمترین پشکی بەرکەوتووە، بۆ ئەو مەبەستەش لایەنی پەیوەندیداریان ئاگادار کردووەتەوە.


ڤیان سەبری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند جگە لە وەزارەتەکان، ئەو پۆست و پلانەی بەرکەوتەی کوردن لە حکوومەتی عێراق، سەدان پۆستن ھەر لە بریکاری وەزیر، بەڕێوەبەری گشتی، بەڕێوەبەری دامودەزگا و فەرمانگە و لایەنی ئەمنی و سەربازی، دارایی و ڕۆشنبیری، بەڵام جگە لە چەند پۆستێکی کەم کە ژمارەیان لە پەنجەکانی دەست تێناپەڕن، تا ئێستا ئەو پۆستانە بە کورد نەدراون.


گوتیشی بەدەر لەوە، کورد لە پۆستە سەرەکییەکانی وەک وەزارەتی ناوخۆ، بەرگری، زانیاری و سەربازی، ھیچ پلەیەکی پێندراوە، تەنانەت رێژەی کورد لە سوپای عێراق نزیکەی ٢%ە، لە کاتێکدا سەرۆک ئەرکانی عێراقیش مافی کوردە.


ڤیان سەبری ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە لە کابینەی عادل عەبدولمەھدی و ئەو کابینە نوێیەی مستەفا کازمییش جەخت لە پۆست و پلە و بەرکەوتەی کورد دەکەنەوە، بە شێوەیەک دەیانەوێ شەراکەتی ڕاستەقینە و ھاوسەنگی پەیڕەو بکرێ، ھاوکات وەفدی دانوستانکاری کوردیش ھەمان ئەو داوایەیان لە پلان و بەرنامەدایە کە لەگەڵ کابینەکەی مستەفا کازمی باسی لێوە بکەن.