ئەمڕۆ هەینی شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا به‌رپرسی لقی 15ى خانه‌قینى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕایگەیاند ئه‌و ڕووداوانه‌ى له خانه‌قین ڕووده‌ده‌ن، به پلان ده‌كرێن و مه‌به‌ست لێی وه‌ده‌رنانى هاووڵاتییانى كورده له‌سه‌ر خاكى خۆیان، ته‌عریبێكه هه‌زاران جار له هی سه‌رده‌مى سه‌دام ترسناكتره.
جه‌ختیشی له‌وه كردەوە كه له پاش ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017وه نزیكه‌ى 35 گوندى كوردنشین به هۆى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانه‌وه چۆڵیان كردووه.
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا ئەوەشی بە (باس‌نیوز) ڕاگه‌یاند كە ئه‌و ڕووداوانه‌ى ئێستا له سنوورى قه‌زاى خانه‌قین ئه‌نجام ده‌درێن، گومانیان هه‌یه چه‌كدارانى داعش بن، به پێچه‌وانه‌وه داعش كراوه‌تە بیانوو بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و زوڵم و زۆره به‌رامبه‌ر به هاووڵاتییانى كورد، بۆ ئه‌وه‌ى ناچاریان بكه‌ن ناوچه‌كانى خۆیان به‌جێ بێڵن.
گوتیشی له پاش ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017وه، پلانێكى چڕ و به به‌رنامه هه‌یه بۆ ته‌عریبكردنى سنووره‌كه به شێوه‌یه‌ك هه‌زاران جار له ته‌عریبه‌كه‌ى سه‌رده‌مى سه‌دام حسێن ترسناكتره و تا ئێستا نزیكه‌ى 35 گوندى كوردنشین چۆڵیان كردووه و ئه‌گه‌ر له ساڵانى ڕابردوودا له هه‌موو ناوچه كوردستانییه‌كان له ساڵێكدا 10 ماڵ له شوێنه‌كانى خۆیان وه‌ده‌رنرابن، ئێستا له كاتژمێرێكدا 10 ماڵ وه‌ده‌رده‌نرێن.
شارى خانه‌قین /155 كیلۆمه‌تر باكوورى خۆرهه‌ڵاتى به‌عقوبه/ یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، له پاش پرۆسه‌ى ناسراو به "ئازادى عێراق" تا 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017 زۆرینه‌ى داموده‌زگاكانى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌ڕێوه ده‌بران.
ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاى خانه‌قین به‌پێى بڕیارى ژماره 131 له ڕۆژى 21/8/2006 به‌كۆى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه له كورد و عه‌ره‌ب و توركمان بڕیاریان دا خانه‌قین بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمى كوردستان.