جوتیارانی كوردستان لەبارەی مێروولەیەكی زیانبەخشەوە ئاگەدار دەكرێنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

جوتیارانی كوردستان لەبارەی مێروولەیەكی زیانبەخشەوە ئاگەدار دەكرێنەوە


شارەزایەکی بواری کشتوکاڵ باس لە پەیدابوونی مێروولەیەکی زیانبەخش دەكەن كە لەم وەرزەدا زیان بە دانەوێڵەی جوتیاران دەگەیەنێ، لەمبارەیەوە ڕێنمایی پێویستیش دەخەنەڕوو.


لوقمان عومەر شارەزای بواری ڕێنماییەکانی کشتوکاڵ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند "مێرووی پیکەبڕە کە ناوی زانستی (Cephoidea)یە، لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا و ئەمریکا و ئەورووپا و ھەندێ ناوچەی ھەرێمی کوردستانیش ھەیە و درێژیەکەی (٨ -١٢) ملم دەبێت و وەرزی ھاوین و زستان لەنێو قۆزاخەدا بەمتبوون بەسەردەبات و لە کۆتایی مانگی ئادار دەبێتە مێرووی تەواو و لەسەر شیلەی گوڵەگەنم و جۆکان دەژی".


گوتیشی "دوای جووتبوونیشیان مێیەکانی ئەو مێرووە دەست دەکەن بە گەرادانان کە ھەر مێیەیەکیان (٤٠_٧٠) گەرا دادەنێت و دوای تروکانیان دەست دەکەن بە ھەڵکۆڵین و خواردنی لاسکی گوڵە گەنمەکان بەوەش دانەوێلەکە سیس و لاواز دەبێت".


بۆ چارەسەرکردنی زیانەکانی ئەو مێرووە، ئەو شارەزایەی کشتوکاڵ رێنوێنی بە جوتیاران دەدات کە لەو حاڵەتانەدا ئەو کەڵانەی دانەوێڵەکە ھەڵبکەنن و لە دەرەوەی کێڵگەکە بیانسوتێنن و پاشان بە دەرمانی تایبەت بەو زیندەوەرە کێلگەکانیان بڕشێنن، ھەروەک دوای دوورینەوەی دانەوێڵەکەش زەویەکە بەشێوەیەکی قووڵتر بکێڵن، ھەموو ئەوانەش وادەکات زیندەوەرەکە توانای گەشەکردن و ژیانی لە کێڵگەکە نەمێنێت.