پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەی لە شارەکانی کوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ و سبەی لە شارەکانی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای شارەکانی کوردستانی بۆ ئەمڕۆ و سبەی ڕاگەیاند.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ئاسمانی زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ساماڵ و پەڵە هەور بێت و پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی رابردوو بەرزتر ببنەوە، بە شێوەیەک کە بەرزترین پلەی گەرما لە شاری کەرکووک تۆمار دەکرێ کە ٣٨ پلەی سیلیزیە.

 

لەو راگەیەنراوەدا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە پێشبینی دەکرێت سبەی لە هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش بە جێگیری بمێننەوە و لە هەندێ ناوچەش یەک پلە زیاد بکات.