دووکان.. چوار ڕاوچی دەستگیرکران
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دووکان.. چوار ڕاوچی دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە دوو چالاكی جیاوازدا بۆ سەر دەریاچەی دووكان هێزەكانیان توانیان چوار راوچی دەستگیر بكەن، كە سەرقاڵی ڕاوە ماسی بوونه‌.


هێمن کەمەرخان گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لە درێژەی كاروچالاكییەكانیاندا بە مەبەستی پاراستنی سامانی ماسی و ڕێگریكردن لە سەرپێچیكاران مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی دارستانی خدران لە دوو چالاكی جیاوازدا دەرچوون بۆ سەر دەریاچەی دووكان لە سنووری ناحیەی خدران".


ڕاشیگەیاند: "پاش ئەوەی بە وردی دەسیتان كرد بە گەڕان و پشكنینی دەریاچەكە، لە ئەنجامدا توانیان چوار راوچی دەستگیر بكەن كە سەرقاڵی ڕاوی ماسی بوون و دەستیشگیرا بەسەر 14 تۆڕی ڕاوی ماسی و بەلەمێک و دوو سەوڵ و شەش ماسی ڕاوكراو".


گوتیشی: "چەندین ماسی زیندوو لە تۆڕەكان لێكرانەوە و دووبارە فڕێدرانەوە ناو دەریاچەكە و پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی".