ئابووریی شەش وڵاتی جیهان بەرەو مایەپووچبوون دەچێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئابووریی شەش وڵاتی جیهان بەرەو مایەپووچبوون دەچێت


دامەزراوەیەكی ئابووریی جیهانی ناوی شەش وڵاتی ئاشكرا كرد كە پێشبینی دەكرێ ئابوورییەكەیان مایەپووچ بێتەوە، ئەمەش بە هۆی كاریگەرییەكانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوەیە.


پەیمانگای ئابووریی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە ئابووری هەریەك لە وڵاتانی لوبنان، دورگەی ماڵدیڤ، زامبیا، ئیكوادۆر، ڕواندا و ئەرجەنتین لە ساڵی داهاتوودا ڕووبەڕووی مایەپووچبوون دەبێتەوە.


پەیمانگەكە ڕوونی كردەوە كە پەتای كۆرۆنا كاریگەرییەكی خراپی هەبووە و وای كرد كە كەرتی پیشەسازی و گەشتوگوزاری ئەو وڵاتانە بە تەواوی داڕمێت.


هەروەها ئەو شەش وڵاتە كە پەیمانگاكە ناوی بردوون، پێشتر قەرزێكی زۆریان وەرگرتووە، بۆیە چیتر ناتوانن قەرزی گەورە لە بانكە نێودەوڵەتییەكان وەربگرن.


بە پێی ئامارێكیش لە ساڵی 2005 تاوەكو ئێستا كۆی گشتی ئەو قەرزانەی كە ئەو وڵاتانە وەریانگرتووە، گەیشتووەتە نزیكەی 3.5 تریلیۆن دۆلاری ئەمریكی.