به‌ڤیدیۆ.. هه‌ردى سه‌لامى گۆرانیی (ناوى تۆ) بڵاو ده‌كاته‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. هه‌ردى سه‌لامى گۆرانیی (ناوى تۆ) بڵاو ده‌كاته‌وه‌

 

هه‌ردى سه‌لامى، گۆرانیبێژى كورد، زانیاری له‌باره‌ى كاتى بڵاوكردنه‌وه‌ى نوێترین گۆرانیی خۆى بڵاو كرده‌وه‌.


هه‌ردى سه‌لامى كورته‌یه‌كى له‌ گۆرانییه‌ نوێیه‌كه‌ى، له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاو كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ ڕۆژانى جه‌ژندا، نوێترین گۆرانیی خۆى، كه‌ به‌ ناوى (ناوى تۆ)یه‌، بڵاو ده‌كاته‌وه‌.


ئه‌و گۆرانیبێژه‌ خه‌ڵكى سلێمانییه‌، پێشتر وەک دەرھێنەری فیلم و کلیپ کاری کردووە، چەند ساڵێکیشە دەستی بە بڵاوکردنەوەی گۆرانی کردووە، خاوەنی ئەلبوومێکی گۆرانی و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، گۆرانی و کلیپەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بینەرێکی زۆریان ھەیه‌.