گەرمیان.. بەرهەمی پێشنبینیكراوی دانەوێڵەی گەنم نزیکەی 170 هەزار تۆنە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

گەرمیان.. بەرهەمی پێشنبینیكراوی دانەوێڵەی گەنم نزیکەی 170 هەزار تۆنە

بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی گەرمیان ڕای دەگەیەنێت پێشبینی دەكەین ئاستی بەرهەمهێنانی دانەوێڵەی گەنمی ئەمساڵ لە سنووری گەرمیان بگاتە نزیکەی 170 هەزار تۆن.

شادیە حسێن، بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی گەرمیان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بۆ ئەمساڵ پێشبینی دەكەین ئاستی بەرهەمهێنانی دانەوێڵەی گەنم بگاتە 167 هەزار تۆن".

گوتیشی: "تا ئێستا هیچ بڕیارێك لەبارەی بڕ و چۆنیەتیی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانەوە نەدراوە، بەڵام ناوی سەرجەم جووتیارانی بەرهەمهێنەری گەنم لە كوردستان، بەمەبەستی نیشاندانی ڕەزامەندی لەسەر وەرگرتنی بەرهەمەكانیان، ڕەوانەی بەغدا كراوە".

ڕوونیشی كردەوە: "بڕیار بوو لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ سایلۆی گەرمیان بەڕووی جووتیارانی سنوورەكەدا بكرێتەوە، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە تەواوكردنی پرۆژەكە دوا دەكەوێت و ئەستەمە ئەمساڵ بتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران".