دوو وێنەگر لەڕێگەی وێنەکانیانەوە ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان دۆکیۆمێنت دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دوو وێنەگر لەڕێگەی وێنەکانیانەوە ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان دۆکیۆمێنت دەکەن

"دواتر دەکرێتە ڕێبەرێکی گەشتیاری"

دوو وێنەگری سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین لەڕێگەی وێنەگرتنەوە، دیمەنی تەواوی ناوچە گەشتیاریەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرن و بەنیازن بەمەبەستی ڕاکێشانی گەشتیاران بیکەنە ڕێبەری گەشتیاری.

ئەمیر حەسەن، خاوەنی بیرۆکەکە و سەرۆکی گرووپی فۆتۆگرافەرانی "گەڵا" بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەگەڵ وێنەگرێکی ھاوڕێم  بەناوی (ناسیح عەلی خەیات) و ئەندامانی گرووپەکەمان، دەستمان کردووە بە وێنەگرتنی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەو مەبەستەش قۆناغی وێنەگرتنەکە لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی تەواو بووە و ھەندێک وێنەی گەشتیاریشمان لە سنووری پارێزگای ھەولێر گرتووە و دوای تەواوبوونی ھەولێر، وێنەی ناوچە گەشتیاریەکانی پارێزگای دھۆکیش دەگرین".

گوتیشی: "دوای تەواوبوونی کارەکەمان، بەمەبەستی دۆکیۆمێنتکردن و کردنی بە ڕێبەرێکی گەشتیاری کە زانیاری و ناونیشانی ناوچە گەشتیارییەکانیشی لەسەر تۆمار دەکرێن، پڕۆژەکە دەدەینە دەستەی گەشتوگوزار".

بە گوتەی ئەمیر حەسەن، ئەو کارەیان گرنگیی تایبەتی خۆی دەبێت لە سەرنجڕاکێشانی گەشتیارانی بیانی و ناوخۆ بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی ھەر چوار پارێزگاکەی ھەرێمی کوردستان و بەرزبوونەوەی داھاتی ناوخۆ و ڕەخساندنی سەدان ھەلی کار بۆ بێکاران.